بەندیخانەی سنە؛ گواستنەوەی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی هاوکات لەگەڵ دواخستنی سزای سێدارەی فەرزاد گوڵمحەممەدی

بەندکراوێک بەناوی داوود خادم خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژو

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٩:٠٥


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

بەندکراوێک بەناوی داوود خادم خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە گواستراوە. گواستنەوەی ئەو بەندکراوە هاوکاتە لەگەڵ گەڕاندنەوەی فەرزاد گوڵمحەممەدی لە ژووری تاکەکەسییەوە بۆ بەندی گشتی بەندیخانەی سنە و دواخستنی کاتیی سزای سێدارەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، داوود خادم، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی مەریوان بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستراوە.

هاوکات فەرزاد گوڵمحەممەدی، بەندکراوی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی "پاڵنگان" سەر بە شاری کامێران کە ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە بەندی گشتی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانە گواسترابۆوە، جارێکی دیکە بۆ بەندی گشتی گەڕێندراوە و جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ماوەی یەک حەفتە دواخرا.

داوود خادم و فەرزاد گوڵمحەممەدی، چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی وەکوو "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەرکراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە