جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج

سزای سێدارەی لانی کەم سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەمین زاکری کاکاوەند و ڕەحیم ئەمیری، کە هەردووکیان خەڵکی هەرسین بوون و هەروەها خەلیل حاجی

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٩:٤٥

 

هەنگاو: سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەمین زاکری کاکاوەند خەڵکی هەرسین بوون و هەروەها خەلیل حاجیاوایی، خەڵکی کەنگەڤەری خەڵکی پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی ئەمین زاکری کاکاوەند و خەڵکی شاری هەرسین و هەروەها خەلیل حاجیاوایی، خەڵکی شاری کەنگەڤەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە، بڵاو نەکراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە