جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی داوود خادم و خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕ

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٠:٥٥

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی داوود خادم و خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی داوود خادم، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

داوود خادم، باوکی دوو منداڵی بچووکە و چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە گواسترایەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕایگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕایگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە