ئومید دەباغچی موکری پاش چوار ساڵ ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی مەهاباد پاش نزیکەی چوار ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:١١

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی مەهاباد پاش نزیکەی چوار ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٣ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، ئومید دەباغچی موکری  چالاکی مەدەنی خەلکی مەهاباد پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ئومید دەباغچی موکری لە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕێ ٢٧١٥  بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە نیسبەت مەرگی فەریناز خوسرەوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و خەرمانانی هەمان سال لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو لە ماوەی ئەو چوارساڵەدا لە هەبوونی مافی مرەخەسی و ئازادی مەرجدار بێ بەش بووە.

فەریناز خوسرەوانی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧١٥ بە هۆی بەربوونەوە لە هۆتێل تارای مەهاباد گیانی لە دەست دا ڕؤژی پێنج شممە ١٧ بانەمەڕ خەلکی ناڕازی لە پێش ئەو هۆتیلە کۆ بوونەوە کە بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی لێکەوتەوە و دواتر تەقەیان لە خەڵکەکە کرد کە لانیکەم کەسیک کوژراو و ٢٥ کەسی دیکە بریندار و هەروەها دەیان کەسیش دەستبەسەر کران.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە