جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی شیروان

سزای سێدارەی بەندرکراوێکی کورد بە ناوی عەلی بابایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خۆراسا

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٤:٠٩

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندرکراوێکی کورد بە ناوی عەلی بابایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی بابایی و تەمەن ٣٨ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن ماددەی هۆشبەر بەسەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیروان جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەرگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە