بەندیخانەی خوڕەمئاوا؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت بەناوی سەجاد حەقیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراب

٢٣ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٤:٣٨


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت بەناوی سەجاد حەقیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت بە ناوی سەجاد حەقیزادە تەمەن ٣٧ ساڵ لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە سەجاد حەقیزادە سێ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەریی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە