برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە

زانیار سەبوور، کۆڵبەری خەڵکی بۆکان و دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی وەفا ڕەسووڵنژاد و محەممەد وەکیلی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی

١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٢:١٥


هەنگاو؛ هەینی ١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

زانیار سەبوور، کۆڵبەری خەڵکی بۆکان و دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی وەفا ڕەسووڵنژاد و محەممەد وەکیلی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە سەختی بریندارکران. باری تەندروستیی وەفا ڕەسووڵنژاد بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، زانیار سەبوور، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان و محەممەد وەکیلی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە بریندارکران. محەممەد وەکیلی پشت و شانی بریندارکراوە.

پێشتریش واتە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناو وەفا ڕەسووڵنژاد، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە