جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی لوڕ لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا

سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی لوڕ بە ناوەکانی کەرەموڵڵا لوڕستانی و حوسێن پاپی، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەت

٢ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٤:١٨

 

هەنگاو: شەممە، ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی لوڕ بە ناوەکانی کەرەموڵڵا لوڕستانی و حوسێن پاپی، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی کەرەموڵڵا لوڕستانی، تەمەن ٥٠ ساڵ و حوسێن پاپی، تەمەن ٤٣ ساڵ، دوو بەندکراوی لوڕی خەڵکی شاری بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن پاپی ٧ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و هەروەها کەرەموڵڵا لوڕستانی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣ ساڵ خۆیشاردبوویەوە، دواجار ٤ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ ئەو دوو بەندکراوە لوڕە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی خوڕەماوا گواسترانەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو کەسە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە