سنە؛ گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە

بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە، بەناوی محەممەدڕەزا مێهرەبان خەڵکی قوروە کە پێشتر بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابو

٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٢:٠٨


هەنگاو؛ دووشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە، بەناوی محەممەدڕەزا مێهرەبان خەڵکی قوروە کە پێشتر بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ئەو بەندیخانە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، محەممەدڕەزا مێهرەبان، بەندکراوی خەڵکی قوروە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستراوە.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە محەممەدڕەزا مێهرەبان پێش ئەوەش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە