جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ڕامین فەقیری و خەڵکی شاری کەنگەڤەری سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکا

٧ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢٣:١٨

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ڕامین فەقیری و خەڵکی شاری کەنگەڤەری سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. بە جێتەجێکردنی سزای سێدارەی ئەو هاووڵاتییە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێراندا ٨٠٠ هاووڵاتی لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٧ی دیسەمبەری ١٤٠٢)، سزای سێدارەی ڕامین فەقیری، بەندکراوی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری کەنگەڤەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری هەمەدان جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە کوردە ٢ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بە لەسێدارەدانی ڕامین فەقیری، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ئامارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە ئێران گەیشتووە بە ٨٠٠ کەس.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە