برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بەناوەکانە کاوە محەممەدی و یووسف چیچوەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری

٨ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:٠٢


هەنگاو؛ هەینی ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بەناوەکانە کاوە محەممەدی و یووسف چیچوەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە بە سەختی بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، کاوە محەممەدی و یووسف چیچوەران، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندارکراون.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە ئەو دوو کۆڵبەرە لاق و ڕانیان بە چەکی ساچمەیی پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواستراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە