جێبەجێکردنی سزای لە سێدارە دانی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی قزڵحیسار

سزای لە سێدارە دانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەبدول شاوالی خەڵکی شارۆچکەی سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای

٩ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢١:٤٨

 

هەنگاو؛ شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای لە سێدارە دانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەبدول شاوالی خەڵکی شارۆچکەی سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای لە سێدارەدانی عەبدول شاوالی، بەندکراوی تەمەن ٣٩ ساڵە و خەڵکی گوندی ئیسلامییەی شارۆچکەی سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە باوکی کچێکی منداڵە و ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەرداسەپێنرابوو.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارە دانی عەبدول شاوالی لەلایەن میدیا حکومەتییەکانەوە بەتایبەت میدیاکانی دەسەڵاتی دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە