جێبەجێکرانی سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی، سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە

١١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٣:١٦


هەنگاو؛ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی، سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری کەرەج سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا.

حوسێن فازڵی هەریکەندی، سەرۆکی گشتیی دەزگای دادی پارێزگای ئەلبۆرز لەوبارەدا لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی حکوومەتیی ئیسنا تۆمەتەکانی ئەو پێنج کەسەی بە "دزی باندی و چەکدارانە کە بووەتە هۆی تێکدانی ئاسایش لە ڕێگاکان و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و زیانگەیاندن بە مڵک و ماڵی خەڵک" لە چەند پارێزگای ئێران ناو بردووە.

لە ڕاپۆرتی ئیسنا و قسەکانی سەرۆکی گشتی دەزگای دادی پارێزگای ئەلبورز هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامەی ئەو پێنج بەندکراوە و هەروەها ڕێکەوتی دەستبەسەرکران، وردەکارییەکی زیاتر لە دۆسیەکەیاندا نەکراوە.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی لانی کەم ٨٢٣ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە