جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحسار

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی محەممەد حوسێن گەڕاوەند و کەیومەرس غوڵامی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئەم دوو بەندکراوە بە تۆمەتی پ

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٢:٠٨

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی محەممەد حوسێن گەڕاوەند و کەیومەرس غوڵامی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئەم دوو بەندکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٨ی جەنیوەری ٢٠٢٤) سزای سێدارەی کەیومەرس غوڵامی بەندکراوی تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی سەرواڵەی پارێزگای ئیلام و محەممەد حوسێن گەڕاوەند بەندکراوی خەڵکی کۆیەشتی لۆرستان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری لە بەشی دووی هۆڵی ١ی بەندیخانەی قزڵحسار بەمەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە. محەممەد حسەین گەڕاوەند و کەیومەرس غوڵامی پێشتر لەسەر تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە کوردە لە میدیا فەرمییەکانی حکوومەت بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو کە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لانی کەم سزای سێدارەی ١١ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە