جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی پاوە لە بەندیخانەی کرماشان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری پاوە بە ناوی مەیسەم حەبیبی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەند

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٥:٤٢

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری پاوە بە ناوی مەیسەم حەبیبی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. لە سەرەتای مانگی جەنیوەری ئەمساڵەوە تا ١٢ بەندکراوی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدراەی بەندکراوێک بە ناوی مەیسەم حەبیبی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کراوە.

لەم پەیوەندییەدا کەسێکی نزیک لەو بەندکراوە کوردە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "مەیسەم ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە".

شایانی باسە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕایگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ١٠ ڕۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ١٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە