جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی چوبیندەری قەزوین

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بەناوی فلیت عابدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەر

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٨:٢٤

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بەناوی فلیت عابدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی قەزوین جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی گوندی "براسپی" سەر بە ناوچەی سۆمای ئورمیە بەناوی فلیت عابدی، تەمەن ٥٥ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی (چوبیندەر) لە قەزوین جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، فلیت عابدی سێ ساڵ پێشتر لە قەزوین دەستبەسەرکراوە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری قەزوین بە تۆمەتی هەڵگرتنی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکومتییەکان بەتایبەت میدیاکانی دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە