جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی خوڕەمئاوا

بەندکراوێکی بە ناوی ڕەزا حەیدەری خەڵکی خوڕەمئاوا سەربە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندر

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٠٩:٤٨

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣


بەندکراوێکی بە ناوی ڕەزا حەیدەری خەڵکی خوڕەمئاوا سەربە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ۱۴۰۲ (۱۳جەنیوەری ۲۰۲۴) سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی لوڕ ۆ خەڵکی خوڕەمئاوا بە ناوی ڕەزا حەیدەری لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە (پارسیلون) جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە ڕەزا حەیدەری چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی خۆرمئاوا سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.


هەواڵی جێبەجێ کڕانی سزایسێداڕەی ئەو بەندکڕاوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە میدیا حکومتیەکان بە تایبەت میدیاکانی نیزیک بە دەزگای دادوەڕی بڵاو نکڕاوەتەوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە