جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

سزای لە سێدراەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی هادی نەزەری و عەلی میری خەڵکی هەرسین کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدار

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:٥٨

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای لە سێدراەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی هادی نەزەری و عەلی میری خەڵکی هەرسین کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٤ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سزای لە سێدارە دانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی هادی نەزەری و عەلی میری هەر دوو خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارە دانی ئەم دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەتی میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادی ئێران بڵاونەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە