جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان + ئامار

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حەبیب دەروێشی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزای بەسەردا سەپابوو، لە ب

٢٦ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٩:٥٨

 

هەنگاو: سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حەبیب دەروێشی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزای بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. لە سەرەتای ئەمساڵی زایینەوە ٢١ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٦ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی ناوچەی "سەرفیروزاوا"ی کرماشان بە ناوی حەبیب دەروێشی و تەمەن ٤٣ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دێزڵئاوا) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە کوردە کە باوکی دوو منداڵە، چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای مانگی جەنیوەریی ئەمساڵەوە (ماوەی ١٦ ڕۆژ)، لانی کەم ٣١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە ٢١ کەسیان (واتە ٦٨٪) هاووڵاتیی کورد بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە