جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کەنگەڤەر بەناوی جەلیل سولەیمانی، کە پێشتر بە هۆکاری تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدا

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٠:٢٩

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کەنگەڤەر بەناوی جەلیل سولەیمانی، کە پێشتر بە هۆکاری تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی جەلیل سولەیمانی، خەڵکی کەنگەڤەر و دانیشتووی توێسرکان، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووەوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، جەلیل سولەیمانی سێ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە