بۆکان؛ دەستەبەرکرانی ئارام سەبزی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

ئارام سەبزی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٤:٣٧

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

ئارام سەبزی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٣ (١٧ی جەنیوەری٢٠٢٤) ئارام سەبزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کە نزیک بە ٣٠ کەس بوون لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئارام سەبزی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە و کەل و پەلی ناو ماڵیشیان شکاندووە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری لەسەر چارەنووسی هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.

هەتا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئارام سەبزی لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە