نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

کۆسار ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە شاری پاوە، لە سنووری نەوسوود و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەو

١٤ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٣:٥٥

 

هەنگاو؛ شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

کۆسار ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە شاری پاوە، لە سنووری نەوسوود و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، کۆسار ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەری خەڵکی پاوە لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوود، سەر، دەست و چاوی بریندار کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

شایەنی باسە کە کۆسار ڕۆستەمنژاد پێشتر و جارێکی دیکەش لە بەهاری ساڵی ٢٧٢١دا لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن ئەو هێزانەوە بریندارکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە