سەردەشت؛ کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

کاسبکارێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی کاوە سەرڕاست کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٢:٥٩

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

کاسبکارێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی کاوان ئەمجەدی نیا کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، کاسبکارێک بە ناوی  کاوان ئەمجەدی نیا لە نزیک گوندی «ساوان»ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارەکە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کاسبکارە کردووە و کوشتوویانە.

جێگای ئاماژەیە کە،  کاوان ئەمجەدی نیا خەڵکی گوندی «گورە شێر»، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە