خەبات وەیسی خوێندکاری خەڵکی مەریوان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا

خەبات وەیسی خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە دەستبەرسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بەمەبەستی تێپەرکردنی سزای ١٥ مانگ بە

١٣ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٣:٥٥

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

خەبات وەیسی خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە دەستبەرسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بەمەبەستی تێپەرکردنی سزای ١٥ مانگ بەندنکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢ی مارسی ٢٠٢٤)، خەبات وەیسی خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پەیامی نووری شاری مەریوان بۆ تێپەرکردنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان گواسترایەوە.

خەبات وەیسی تەمەن ٢٦ ساڵ پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە دادوەری دادوەر «ڕووحی» بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت» و «ئەندام بوون لە حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران» بە ١٥مانگ بەندکران سزا درابوو.

ئەم خوێندکارە کە خەڵکی گوندی «گوڵچێر»ی مەریوانە، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ و ١٦ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ دوو جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا بوو.

شایەنی باسە کە خەبات وەیسی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ بەبێ هیچ بەرگەیەکی دادوەری جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە