کۆڵبەرێک ڕەقی بردەوە و ٣کۆڵبەری دیکە بریندار بوون

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار بوون و کۆڵبەرێکیش لە سەرما ڕەق هەڵات.

١٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:١٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار بوون و کۆڵبەرێکیش لە سەرما ڕەق هەڵات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ” یوسف محەمەدی ئەسڵ“ لە سنووری کانی خودا بە هۆی سەرماوە ڕەق هەڵاتووە. یوسف خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

 هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای ”بەردووک“ی ناوچەی سۆمای ئورمیە، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ  بەناوی ”نحۆ عیبادی “ کوڕی ئیسماعیل بریندار بووە.

هێزەکانی جێگری لەو پایگایە ڕۆژی پێنج شەممە کۆڵبەرێکی دیکەیان بە ناوی ”یەعقووب نیک سیرەت“ کوشتبوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (١٤ی بەفرانبار / ٤ی ژانویە)، کۆڵبەرێکی خەلکی پیرانشار بە ناوی ”ئومید ئیراندووست“ لە سنووری کانی خودای ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار بووە.

 هەروەها، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەریی خەڵکی سەردەشت لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ”ئەحمەد عەزیزی“  کوڕی نورەدین و تەمەن ٢٩ ساڵ ڕاگەیەندروە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە