هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە
هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.
٢٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:١٥
هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مستەفا مستەفەوی، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە ڕێکەوتی (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٦ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.
مستەفا مستەفەوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و دوای ٢٧ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە ژوورەتاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.
پەروەندەی ئەو هاووڵاتییە بۆکانیە کە لە بەندی ٣/٤ بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لە لقی ٦ی دادگای شۆرشی ئورمیە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.