کۆڵبەرێک لە سنووری ماکۆ کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٢:٤٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٩)، کۆڵبەریێکی خەڵکی ماکۆ لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ”حوسێن بلەخکانلوو ئەقدەم“ ڕاگەیەندراوە کە لە بەرزاییەکانی گوندی یارمق لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە کاتێکدا تەقەی لێ کراوە کە هیچ شت و مەکێکی پێ نەبووە و لە مەوادایەکی نزیکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە