چارەنووسی کۆڵبەرێکی ونبووی خەڵکی بانە نادیارە، بنەماڵەکەی داوای هاوکاری دەکەن
هەنگاو:چارەنووسی ئەو کۆڵبەرەی کە رۆژی ڕابردوو لە بانە ون بووە، نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەنگاو:چارەنووسی ئەو کۆڵبەرەی کە رۆژی ڕابردوو لە بانە ون بووە، نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی “عەباس قادرزادە” خەڵکی بانە کە ڕۆژی ڕابردوو دوای تەقەی هێزەچەکدارەکانی ئێران بۆ دربازبوونی خۆی ڕێگەی دیکەی گرتووەتە بەر، بەردەوامە.
بە هۆی ئەو هێرشەی هێزەچەکدارەکانی ئێرانەوە، دوو کۆڵبەربریندار و تەرمی دوو کۆڵبەری دیکە کە لەگەڵ عەباس بوون، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراونەتەوە کە ڕەق هەڵاتبوون.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەباس قادرزادە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “بەداخەوە ناوەندە حکوومەتییەکانی لە ماوەی ئەو دوو رۆژە هیچ هاوکارییەکان نکردووین و داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکەین بێن بە هانامانەوە و کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ ئێمە بێن بۆ بەرزاییەکانی بڕوێشکانێ و هەوڵ بدەین بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک لە عەباس قادرزادە”.
عەباس قادرزادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.