خۆکوشتنی ١٠٠ ژن لە کوردستان کە ٣٢ کەسیان منداڵ بوون

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٠ ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٣٢ کەسیان کە دەکاتە یەک لەسەر سێی کۆی خۆ.

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:٠٤

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٠ ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٣٢ کەسیان کە دەکاتە یەک لەسەر سێی کۆی خۆکوشتنەکان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ و منداڵ بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مارسی ٢٠١٨ هەتا مارسی ٢٠١٩ لانیکەم ١٠٠ ژن و کچی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئورمیە: ٤٢ حاڵەت

پارێزگای سنە: ٢٧ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ١٧ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ١٤ حاڵەت

 

شێوەی خۆکوشتن

نزیکەی ٦٠٪ ی ئەو ژنانەی کە خۆیان کوشتووە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

خۆکوشتن لە ڕێگای خۆهەڵواسین: ٥٨ حاڵەت

خۆکوشتن لە ڕێگای خواردنی حەب و ژار : ١٧ حالە

خۆکوشتن لە ڕێگای خۆسووتاندن: ٨ حاڵەت

خۆکوشتن لە ڕێکای خۆفڕێدان لە بەرزایی: ٨ حاڵەت

خۆکوشتن لەڕێگای بەکارهێنانی چەک: ١ حڵەت

نادیار: ٣ حاڵەت

 

هۆکاری خۆکوشتن

زۆربەی ئەو کەساڵەی کە لەو ماوەیەدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە بە هۆی کێشەی خێزانی و بە تایبەت کێشە لەگەڵ هاوژینەکانیان خۆیان کوشتووە.

خۆکوشتن بە هۆی کێشەی خێزانی: ٥٩ حاڵەت

خۆکوشتن بە هۆی هەژاری و بێکاری: ١٤ حاڵەت

خۆکوشتن بە هۆی نەخۆشی و کێشەی دەروونی: ٦ حاڵەت

خۆکوشتن بە هۆی ڕێگری کردن لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و بەشوودانی زۆرە ملی: ٣ حاڵەت

خۆکوشتن لەبەر دەستبەسەر کران: ٢ حاڵەت

نادیار: ١٥ حاڵەت

 

خۆکوشتنی ٣٢ منداڵ

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (مارسی ٢٠١٨ هەتا مارسی ٢٠١٩) لانیکەم ٣٢ منداڵی تەمەن ژیر ١٨ ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ١٠ کەسیان تەمەنیان کەمتربووە لە ١٥ ساڵ.

هەروەه، لەو مەودا زەمەنییەدا ٣ ژنی سەرووی ٥٠ ساڵ خۆیان کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە