ژاکان باران شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئیلام دەستبەسەر کرا
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەڕەڕایی ڕێگری کردن لە بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی مەلەکشایی لە ئیلام، ژاکان باران شاعری کورد کە خاوەن پێداویستی تایبەتەیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەلەکشاهی ئیلام، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی ڕەشەمە/ ١٩ی مارسی ٢٠١٩) هەڵیان کوتاوەتە سەر سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری مەلکشاهی و ڕێگرییان لەو بەڕێوەچوونی نەورۆز کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژاکان باران شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەت و چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی ناسراوی ئەو شارە، دوای ناڕەزایەتی دەربرین بە هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای ٢ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە.
حوسین باقری بە نازناوی ناوی ژاکان باران، شاعیر و چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئیلامە کە سەڕەڕایی ئەوەی کە کەم ئەندام وخاوەن پێداویستیی تایبەتە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ ودەستبەسەر کراوە.