ئیلام؛ ئەمین ناسری، هونەرمەندی کورد دوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکرا

٢ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢٠:٥٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦

هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد و خەڵکی شارۆچکەی ئاسمان ئاوای سەر بە شاری چەرداول لە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەمین ناسری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بریندار بوو و دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٢٣ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، ئەمین ناسری، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد و تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ئاسمان ئاوا و دانیشتووی گەڕەکی «سوڵتانقولیی خواروو»ی سەر بە شارستانی چەرداول لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی شایەتحاڵان، ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی هێزە ئەمنییەکان ئەمین ناسرییان لە کاتێکدا کە لە تەنیشت جادەکەدا بووە، بە تەواوی گەمارۆ داوە. ئەو هێزانە لە بەشی قاچ و پشتییەوە کردوویانەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەک و دوای برینداربوونی دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە کە ئەمین ناسری پێشتریش دەستبەسەرکرابوو و لەپەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بڕیاری دەستبەسەرکرانی درابوو.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە