لە سنوورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕیژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

١١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٩:٥٦

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕیژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١١ی خاکەلێوەی ٢٠١٩ / ٣١ی ماسی ٢٠١٩)، هێزە چەککدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پاوە بە ناوی ”ئیبراهیم خوشنوودی“  کوڕێ حەسەن پای بە سەختی پێکراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠١٩ دا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە