سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار ڕەق هەڵاتن
هەنگاو: سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی پیرانشار بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.
٢٨ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٢:٥٦
هەنگاو: سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی پیرانشار بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێ شەممە (٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٦ی ئاوریلی ٢٠١٩) کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی ”کانی خوا“ی پیرانشار لە سەرما رەقیان بردووەتەوە گیانیان لەدەست داوە.
ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە بە شێوەی خوارەوەیە:
١ـ حوسێن شەمع زادە کوڕی موراد خەڵکی ئاوایی کانی ئەشكەوتی پیرانشار.
٢ـ سیروان پەشەنگ محەمەد مام ئەوڵڵا خەڵکی ئاوایی موساڵانی سەرەدشت.
٣ـ یوسف (بەهمەن) جەسووری کوڕی باقی خەڵکی ئاوایی شیناوێی پیرانشار.
تەرمی ئەم سی کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە خەڵک توانیان دوو کۆڵبەری دیکە رزگار بکەن و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.