دوو کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە لە ڕووباردا خنکان
هەنگاو: کۆڵبەرێكی خەڵکی ئورمیە لە یەکێک لە ڕووبارەکانی سنووری ئەوشارە خنکا و تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە..
١٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٢:٤٧
هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە یەکێک لە ڕووبارەکانی سنووری ئەوشارە خنکان و تەرمەکانیان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٥ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٥ی مەی ٢٠١٩) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ”فەرزاد نوری“ کوڕی فەرەیدوون و "بورهان تەربی" کوڕی عەلی لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ڕووبارەکانی ئورمیە خنکاون.
فەرزاد و بورهان خەڵکی ئاوایی ئەنبێ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی شاری ئورمیە بوون و لە لە ڕووباری جێرمی خنکاوە.
تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە.