کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە یەکەم شەوی کۆڵبەری خنکا
هەنگاو: لاوێكی خەڵکی شاری شنۆ کە بە هۆی هەژاری ناچار ببوو ڕوو لە کۆڵبەری بکا، لە یەکەم شەوی کۆڵبەری لە ڕووباری گادەری خنکا.
٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٢:٢٩
هەنگاو: لاوێكی خەڵکی شاری شنۆ کە بە هۆی هەژاری ناچار ببوو ڕوو لە کۆڵبەری بکا، لە یەکەم شەوی کۆڵبەری لە ڕووباری گادەری خنکا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێ شەممە (٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٤ی مەی ٢٠١٩) کاسبکارێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ئارام زەردە شوانە” کوری واحید لە کاتی کۆڵبەری لە ڕووباری گادەری شنۆ خنکا.
ئارام ١٧ ساڵ تەمەنی هەبووە و بۆ یەکەم جار کە لەبەر قەرز و هەژاری هێسترێکی بە کرێ گرتووە و ڕووی کردووەتە کۆڵبەری و نزیک پردی ئایشە خان لە لە سەر چەمی گادەر بربووەتەوە ناو ئاو و خنکاوە.
ئەو کۆڵبەرە ١٧ ساڵانە خەڵکی گوندی گوندەوێڵە بووە و باوکی لە بەندیخانە دەستبەسەرە و بە هۆی هەژاری پەنای بردووەتە کاری کۆڵبەری.