بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو، دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
٤ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٠:٤١
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو، دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٤ی مەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێك بە ناوی”ئەبوبەکر محەممەدی” بە سەختی بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکان بریندا کرا.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵانە “محەممەد سادق قادری” کوری حامید ڕاگەیەندراوە.