کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سنورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٩:٣٩
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد مێر منداڵیان لە سنورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٤ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٥ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی “هێمن ساڵحپوور” تەمەن ١٦ ساڵ. کوڕی سەلیم و دانیشتووی ئاوای ئاڵوت ڕاگەیاندووە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا نەگەیندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە.