ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی لاو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.
٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٣٠
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە (٦ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٧ی ژوئەنی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان لە ملەی تەتە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئەشکەنجە کراوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٤ ساڵانە، سەرحەد راه پەیکەر ڕاگەیەندراوە، ناوبراو باوکی دوو منداڵە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری تەتەی هەورامان ئەو کۆڵبەرەیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ئەشکەنجە کردووە.
سەرحەد راهپەیکەر ئێستا لە نەخۆشخانەی مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.