کوژران و بریندار بوونی ١١ کۆڵبەر لە مانگی ژوئەنی ٢٠١٩ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا لانیکەم ١١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
١٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٥٦
هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا لانیکەم ١١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە زۆربەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩ حاڵەت (٢ کوژراو و ٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
مین: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتە ٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت (٦ بریندار).
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت (٢ کوژراو و ٣ بریندار).