بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و هەورامان

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

١١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی پایگای”کێلێ”ی سەردەشت، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی رزگار رەسوڵی بریندار کراوە.

رزگار رەسولی خەڵکی ئاوایی بیورانی سەروویە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەهاباد گوازراوەتەوە.

هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی پاسگای تەتەی هەورامان تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی “سەردار گەوێڵەیی” بریندار کراوە.

ئەو هێزە چەکدارانە دەستیان بە سەر کەل و پەلی کۆڵبەران کە نرخی نزیکەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن بووە، گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە