کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران کوژرا
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سنوری شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
١٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٥٨
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سنوری شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیەوەڕۆی یەکشەممە(١٦ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٧ی ژوئیە ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکان لە سنوری کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریکی لاویان کوشتووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی "مەنسوور گەرژە" تەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیاندووە.
یەکێک لە کۆڵبەران لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە لاوە، کۆڵەکەی سیگار بووە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە.