کوژران و بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت لە کاروانێکی کۆڵبەران، بووە

٢٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:١٥

 

هەنگاو: تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت لە کاروانێکی کۆڵبەران، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری لێکەوتووەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سنوری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەست داوە”بریاجی ئیبراهیم زادە” کوڕی خدر و خەلکی گوندی گەوەڵانی سەردەشت ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە کە بریندار بوون، بۆ هەنگاو ڕوون نەبوەتەوە.

 

ئەم هەواڵە بە ڕۆژ دەبێتەوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە