حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی ئورمیە بەڕێوە چوو، ٧ کەس لە یەک حەفتەدا لەسێدارە دراون

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی نوەندیی ئورمیە بەرێوەچوو و بە هەژمار کردنی ئەو دوو حاڵەتە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا حەفت هاووڵاتی .

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٨:٥٦

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی نوەندیی ئورمیە بەرێوەچوو و بە هەژمار کردنی ئەو  دوو حاڵەتە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا حەفت هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان لە سێدارە دراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی چوارشەممە (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەرێوەچوو.

ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە “محەڕەم نێعمەتی” و “عەسکەر بەرتەر”  خەڵکی نەغەدە  ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو بەندکراوە پێنج ساڵ پێش پێکەوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپشی بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا ٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئورمیە و مەهاباددا لە سێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە