کوژران و برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە سنوری چالدێران
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری چالدێران تەقەیان لە کاروانێكی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم ٧ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون.
٢٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٢٩
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری چالدێران تەقەیان لە کاروانێكی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم ٧ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (٢٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٠ ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و ٦ کۆڵبەری دیکە بریدندار کراون.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە گیانی لەدەست داوە”عەلی” خەڵکی ئاوایی عیساگوڵ ڕاگەیەندراوە.
بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان ٦ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە تا ئێستا ناسنامەی ٤ کەسیان بە ناوەکانی “مەحموود میرزایی، ئازاد یاستار، یووسف مەحموود عەلەم هوولی و ئومید عەلەم هولو”بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ ناوەندەی دەرمانی چالدێران گوازراونەتەوە.