برینداربوونی کۆڵبەرێک لە شاری نەوسوود
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.
٣١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٥:٠١
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣١ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٢ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسوود، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێكیان بریندار کردووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەوسوود ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “هادی حەیدەری” ڕاگەیاندووە کە دەستی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە کاتێکدا پێکراوە کە هیچ کەل و پەلێکی پێ نەبووە.