کۆڵبەرێک لە سنووری هەورامان بریندار بوو
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.
٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٠١
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩ /٣٠ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”عەلی بەهرامی“ لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی تەتە بە هۆ بەربوونەوە لەبەرزایی بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی بەهرامی لەکاتی هەڵاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەربووەتەوە و بریندار بووە.
ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە.