کوژران و بریندار بوونی ٢٧ کۆڵبەر لە مانگی ژوئیەی ٢٠١٩ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی ژوئیەدا دا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
هەنگاو: لەماوەی مانگی ژوئیەدا دا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩٢٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢١ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٧ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار).