کوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی ئاگۆست دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
هەنگاو: لەماوەی مانگی ئاگۆست دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە ٩٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت (٤ کوژراو و ٩ بریندار).
پارێزگای سنە: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو ).
پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ بریندار).