یازدە بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد حوکمی سێدارەیان هەیە
هەنگاو: لانیکەم ١١ بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد حوکمی سێدارەیان هەیە و چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمەیان دەکەن.
هەنگاو: لانیکەم ١١ بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد حوکمی سێدارەیان هەیە و چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمەیان دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ، لەئێستادا ١١ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد حوکمی سێدارەیان هەیە کە ٤ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکانو ٧ کەسیان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپاوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لیستی ئەو بەندکراوانەی بڵاو کردووەتەوە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛
١_ عەبدوڵڵا ئیبراهیمان، خڵکی بۆکان و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان
٢_ مەیسەم ساڵحی، خەڵکی سەردەشت و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان
٣_ ڕەحمان ساڵحی، خەڵکی ئورمیە و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان
٤_ ئەسکەندەر عەبدوڵڵاهی، خەڵکی سەردەشت و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان
٥_ دانیال دیوانی ئازەر، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
٦_ کەماڵ ئەسغەری، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
٧_ سەید دانیال زەینولعابدین، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
٨_ کەیوان (ئەحمەد) بەرین، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
٩_ دیاکۆ محەمەدزادە، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
١٠_ نادر محەمەدزادە، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
١١_ ئومید مام مەحموودی، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
جێگای ئاماژەیە کە ٥٠٠ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگیراون.