کوژران و برینداربوونی ١٠ کۆڵبەر لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٤

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢٣:٣٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ١٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە ٩٠٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران قوربانی بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣ کۆڵبەر کوژراون و ٧ کۆڵبەریش بریندار کراون. ڕەحیم ئیبراهیمی خەڵکی سەردەشت، هەژیر مەحموودپوور خەڵکی جوانڕۆ و ئەرکان باڵواسە خەڵکی مەریوان ئەو سێ کۆڵبەرەن کە لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا گیانیان لەدەستداوە، و دوو کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

زیاترین کۆڵبەرانی قوربانی بە ٨ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمارکراون.
 

هۆکاری کوژران یان برینداربوون؛

تەقەی ڕاستەوخۆ: ٩ حاڵەت بریتی لە (٢ کوژراو و ٧ بریندار) واتا ٩٠٪ کۆی حاڵەتەکان.

بەربوونەوە بۆ نێو ڕووبار: ١ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو) واتا ١٠٪ کۆی حاڵەتەکان.
 

جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان؛

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو)

پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو و ٧ بریندار)

پارێزگای ئورمیە: ١ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە